لیڤاندۆڤسكی مانگرتنی ڕاگەیاند

لیڤاندۆڤسكی جارێكی تر بە ئیدارەی بایرنی وتووە كە ئەم وەرزە یارییان بۆ ناكات.

هەر لەگەڵ كۆتایی هاتنی خولی ئەڵمانیا، لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری بایرن میونشن بە ئاشكرا لە ڕاگەیاندنەكانەوە وتی ، من و بایرن كۆتاییمان هات.

لیڤا هیوای خواست هاندەران لێی تێبگەن و داواشی لە ئیدارەی بایرن كرد ڕێگەی بدەن بڕوات.

پاش ئەوەی چەند جارێك ئیدارەی یانەی بایرن داواكارییەكەی ڕەتكردەوە، دواجار لیڤا بڕیاڕیدا پەیوەندی بە ڕاهێنانەكانەوە نەكات.

لیڤا بە حسن ساڵحمیدزیچی بەڕێوەبەری وەرزشی بایرنی وتووە ئەگەر نەچێتە بەرشلۆنەوە، ئەوا ئەم وەرزە هەمووی لەسەر كورسی یەدەگ دەبێت و بەشداری هیچ یارییەك ناكات.

بابەتی پێشتر

ڕاهێنانەكانی مانچستەریونایتد لە ژێر دەستی تین هاگ دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

پەرلەمانی كوردستان لە كۆبوونەوەدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share