بە وێنە.. باران و خۆڵبارین لە یەك كاتدا

خۆڵبارینی چڕ تكریت و لێزمەباران سامەڕا-یان لە پارێزگای سەڵاحەدین گرتووەتەوە.

شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین شاری تكریتی لە پارێزگای سەڵاحەدین گرتووەتەوە و ئاسمانی شارەكە سوورباو بووە، لە سامەڕای هەمان پارێزگا بارانی بەخوڕ دەبارێت.

خۆڵبارینەكەی تكریت ڕەشەبایەكی بەهێزی لەگەڵدایە، لە هەندێك شوێنی شارەكە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە هاوكاتی خۆڵبارینەكە باران باریوە.

لە شاری سامەڕا، بۆ چەند خوولەكێك لێزمەباران بووە و زەویی بە تەواوەتی تەڕكردووە، لەسەر شەقامی قیر و كۆنكرێت ئاو كۆبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێكخراوی كەشناسیی جیهانی: كەشوهەوا كاریگەریی گەورەی لەسەر بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا نییە

ڕێكخراوی كەشناسیی جیهانی ئاشكرایكردووە، بۆیان دەركەوتووە كە ڕەوشی كەشوهەوا كاریگەریی گەورەی نییە لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا. ئەمڕۆ پێنجشەممە…
Total
0
Share