سایپای ئێرانی دروستكردنی چوار بزوێنەری نوێ ڕادەگەیەنێت

ئیدارەی كۆمەڵەی (سایپا)ی ئێرانی بۆ پیشەسازیی ئۆتۆمبێل دروستكردنی چوار بزوێنەر بۆ كۆمەڵەكەی لە ساڵی 2024دا ڕادەگەیەنێت و ئۆتۆمبێلەكانیشی بە تاكوتەنها لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناودەبات كە پارچەكانی لەناوخۆ دروستدەكات بەبێ پێویستبوونی بە هاوردەی دەرەكی.

محەمەد عەلی تەیموری بەڕێوەبەری گشتیی كۆمەڵەی سایپا ڕایگەیاند، كۆمەڵەكەیان چوار جۆری بزوێنەری نوێ تا كۆتاییەكانی ساڵ (ساڵی ئێرانی 20ی ئازاری 2024) دەخاتەڕوو.

تەیموری ئاماژەی بەو پێگەیەش كردووە كە كۆمپانیاكەیان گرتووەیەتی وەك “تاكە ئۆتۆمبێل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە سەرجەم بەشەكانی لە بزوێنەر، گێڕ و ئەكسل لەناو ئێراندا دروستدەكرێت”.

پیشەسازیی ئۆتۆمبێل لە ئێران، بە سێیەم گەورە پیشەسازیی چالاك لەو وڵاتە دادەنێت پاش پیشەسازیی نەوت و غاز، كە 10%ی داهاتی ناوخۆیی ئێران و 4%ی هێزی كار لەخۆدەگرێت كە بە نزیكەی 700 هەزار كەس دەخەمڵێندرێت.

بەپێی ڕاپۆرتەكان بازاڕی ئۆتۆمبێل لە ئێران دوو كۆمپانیای بەرهەمهێنان كۆنتڕۆڵیانكردووە، كە بریتین لە سایپا كە 54%ی كۆی پیشەسازییەكە و (ئێران خودرو) بەڕێژەی 46% كۆنتڕۆڵیانكردووە.

بابەتی پێشتر

کازمی سەردانی تاران و سعودیە دەکات

بابەتی دواتر

عێراق كارەباكەی بە توركیا و ئوردن و كەنداوەوە دەبەستێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share