غالب محەمەد لەبارەی ئەو کەسەی هێرشی کردووەتەسەری چی بە پۆلیس وتووە؟

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو کەسێک هێرشیکردە سەر غالب محەمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لێکۆڵینەوە لەسەر هێرشکەرەکە بەردەوامە و پەرلەمانتارەکەش دەڵێت “ئەگەر ئەو کەسە ببینم دەیناسمەوە”.

سەرکەوت محەمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەگەرچی ئەو کەسەی هێرشەکەی کردووە لە کامێرەکان دەرکەوتووە، بەڵام نەناسراوەتەوە و تا ئێستا پۆلیس بەدوای سەرەداوی دیکەدایە کە بگاتە هێرشکەرەکە”.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی وتیشی، “د. غالب محەمەد بە ئێمەی ڕاگەیاندووە کە ئەو کەسەی هێرشیکردووەتە سەرم بیبینم دەیناسمەوە و ئاشنایە بۆم، بەڵام تا ئێستا لای ئێمە نەناسراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن”.

شەوی ڕابردوو 26 ی شوبات، کەسێک لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا هێرشیکردە سەر غالب محەمەد و برینداریکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح بۆ بەرپرسانی هەولێر: لە کوێی دنیا بووە 73 بیر لە یەک پڕۆژەدا

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە مەترسییەکانی سەر شاری هەولێر هۆشداریدەداتە بەرپرسانی شارەکە رایگەیاندووە، “پڕۆژە نیشتەجێبوونەکان گەورەترین…
Total
0
Share