بە شەش هەنگاو هەڵەی منداڵەكەت ڕاستبكەرەوە

ئەو منداڵەی لە ئەنجامی ڕەفتارێکی منداڵانەیدا دەکەوێتە بەر قین و قسەی ڕەقی دایک و باوکی، منداڵێکە هەموو گیانی هەست بە سترێس و مەترسی دەکات، تۆش لەوكاتەدا خەریكی ئامۆژگاری و دەرس دادانی مەبە، ئەم شەش هەنگاوە بگرەبەر و بزانە خۆیشت لە تاقیكردنەوەی سەبر و تەحەمول دەردەچیت.

شیاو نەورۆڵی هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە ڕاوێژ و پەروەردەی خێزانی دەڵێت، ئامۆژگاریكردنی منداڵ لەكاتێكدا ئەو جۆرە ڕەفتارانە دەكات و لە دۆخی سترێسدایە وەکو ئەوە وایە کەسێک ماڵەکەی گڕی گرتبێت، کەچی خۆی لەولاوە خەریکی حەلکردنی پرسیاری بیرکاری بێت!!

بۆیە داوادەكات بۆ لەمەودوا كاتێك منداڵەکەت هەڵەیەکی کرد، یەکسەر هەڵمەچۆ، یان یەکسەر ئامۆژگاری مەکە، بەڵكو ئەم شەش هەنگاوە جێبەجێ بكە:

– پێش هەموو شتێک لەڕێگەی هەناسەدانی قوڵەوە خۆت هێوربکەرەوە. (ئیشكردن لەسەر جەستە).

– پاشان بەخۆت بڵێ هەموو شتێ باشە. ئەو منداڵە و منداڵانە ڕەفتار دەکات. من گەورەم و دەبێ گەورانە ڕەفتار بکەم. (ئیش لەسەر مێشک دەکەین و شڵەژانەکانی ئەو هەڵنامژین).

– بە میهرەبانییەوە یارمەتی ئەویش بدە ئارام بێتەوە و شەپۆلی هەستەکانی دابمرکێتەوە (ئەمە بەوە دەبێت تۆ بە هێمنی ببینێت).

– هاوسۆزی نیشان بدە و لێی تێبگە (لەم ڕێگەیەوە هەست دەکات کە کەسێکی خراپ نییە و هەستەکان چەندێکیش توند بن، کە قبوڵت کردن خۆیان دەڕۆن و نامێنن).

– دواتر لەکاتێکی هێمندا بابەتەکە بکەرەوە: گیانەکەم وابزانم دوێنێ شەو زۆر ناڕەحەت بووی؛ خۆت پێ کۆنتڕۆڵنەدەکرا و نەتدەتوانی گوێمان لێبگری. ئەگەر جارێکی دیكە شتێکی وا ڕوویدا، پێت باشە چی بکەیت؟ ئێمە چۆن یارمەتیت بدەین؟

– هەنگاوی کۆتایی: پێویستە دە جار، بیست جار، سی جار یان زیاتر ئەم ڕێگەیە بەکاربێنی تاکو دەبێتە خوویەکی نەگۆڕ لە خۆت و مناڵەکانتدا.

بابەتی پێشتر

كازمی: حكومەت پاڵپشتیی سیاسیی نییە

بابەتی دواتر

شوێنی پەرلەمانتارەكانی سەدر پڕدەكرێتەوە؟ <br> پێنجشەممە پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجامدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ یەکەمجار کارەبای ناسا بڕا

بۆ یەکەمجار کارەبای ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا (ناسا)بڕا و بەهۆیەوە پەیوەندی نێوان بنکەی کۆنتڕۆڵکردن و وێستگەی بۆشایی ئاسمانی…
Total
0
Share