یەکێک لە مەترسیدارترین ماسییەکانی جیهان لە سێڵفیی کچێکدا پێدەکەنێت

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە کچێكی ژێرئاوگەڕ بڵاویکردووەتەوە و خاوەنی هەزاران بینەر بووە، ڕوخساری ماسییەک بەشێوەی پێکەنین دەردەکەوێت.

ئەو كچە گرتەکانی بە کامێراکەی تۆمارکردووە لەگەڵ یەکێک لە مەترسیدارترین جۆرەكانی ماسیدا و دواتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویکردوونەتەوە، لە یەكێك لەو وێنانەدا كە لەگەڵ ئەو ماسییەدا چركاندوویەتی، ماسییەکە بەشێوەیەک دەرکەوتووە كە پێدەكەنێت.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Jules Casey (@onebreathdiver)


لە وێنەکەدا ماسییەکە لە ڕووخساری کچەکە نزیکبووەتەوە و بە ڕووخسارێک کە شێوەی پێکەنین بەڕوونی دەرکەوتووە بۆ وێنەکە وەستاوە، بەجۆرێک ماسییەکە لەگەڵ خواستی کچەکە بۆ ئەو وێنەیە خۆی گونجاندووە.

ماسییەکە یەکێک لە مەترسیدارترین جۆرەکانی ماسییە لەسەر هەسارەی زەوی، ژەهرەکەشی بە یەکێک لە بکوژترین ژەهرەکان پۆلێنکراوە لە جیهاندا کە “دووەم بکوژترین  ژەهرە”، کە دەتوانێت تەنها لە چەند خوولەکێکی کەمدا مرۆڤ بکوژێت.

بابەتی پێشتر

ئامارەكانی میترۆ لەبارەی پێشێلكارییەكان زۆر لە ئامارەكانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسان ‏زیاترن

بابەتی دواتر

دژ بە پۆشینی حیجاب ژنان لە كابوڵ خۆپیشاندانێكیان ئەنجامدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share