تاوەباران چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا پلەكانی گەرما بەرزببنەوە و تاوەباران و هەورە بروسكە چەند ناوچەیەكی هەرێم بگرێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، سەرەتا بای باكووری رۆژهەڵات كە لە رۆژی رابردووەوە لە ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین چالاكبووە تاوەكو بەرەبەیانی رۆژی یەكشەمە بەردەوامیدەبێت و دواتر بەهۆی كاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور بۆ سەر ناوچەكانمان لە نیوەڕۆی رۆژی یەكشەممەوە كۆتایی دێت و پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە.

ئاشكراشیكرد، بۆ رۆژانی دووشەممە و سێشەممە كاریگەریی ئەو نزمەپاڵەپەستۆ گەرمییە زیاتر دەبێت لەسەر ناوچەكانی عێراق بەگشتی و پلەی گەرمی بەرزبوونەوەیەكی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت بە جۆرێك لە سەنتەری پارێزگاكانی عێراق و ناوچەكانی ئیدارەی گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمی لە رۆژدا بۆ 35 تا 37 پلەی سەدی بەرزدەبێتەوە و لە سەنتەری پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیش بۆ 28 تا 30 پلە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە رۆژانی دووشەممە و سێشەممە بەهۆی كاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی لاوازی دەریای سوور چەند ناوچەیەكی عێراق و هەرێم هەندێك كات كەڵەكە هەور لە ئاسمانی ناوچەكاندا دروستببێت و پێشبینیدەكرێت كە نمەباران ببارێت لەگەڵ روودانی هەورەبروسكە و بەدیاری نەكراویش پێشبینیدەكرێت هەندێك شوێنیش تاوەبارانی باش ببارێت، بەڵام بە گشتی حاڵەتەكە لاوازە و باران لە هەموو شوێنێكدا نابارێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە بەرژەوەندیی دانەمەزراوان بڕیاردەدرێت
ئێستا وردەكارییەكەی بڵاودەكاتەوە

لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی كوردستان تاوتوێی پڕۆژەیاسایەك دەكات كە تایبەتە بە مامۆستایانی وانەبێژ و ئەندامێكی لیژنەكەش ڕایدەگەیەنێت، بڕگەیەكی پڕۆژەیاساكە…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی گەرمیان: فەرمانی دەستگیرکردنم زیاتر بابەتێکی سیاسییە، نەک یاسایی

لەسەر دۆسیەی ڕووبەری ئەو زەوییەی بۆ ناوچەی پیشەسازیی ڕزگاری تەرخانکراوە، بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی گەرمیان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە، دەشڵێت،…
Total
0
Share