لە سلێمانی دابەشكردنی بەنزینە 800 دینارییەكە دەستیپێكرد

بەپێی زانیارییەكان كە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، كەمێك پێش ئێستا لە بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی دەستكرا بە دابەشكردنی بەنزینە 800 دینارییەكە.

ئاماژە بەوەشكراوە ئەمڕۆ هەینی، تایبەت كراوە بە ئۆتۆمبێلی ژمارە جووت، بۆ ئەو مەبەستەش 33 بەنزینخانە لە سلێمانی تەرخانكراون كە بەنزینە 800 دینارییەكە دابەشدەكەن.
لەزانیارییەكاندا هاتووە، ئەو بەنزینەی دابەشدەكرێت بەرهەمی ناوخۆی پاڵاوگەكانی هەرێمی كوردستانە و دەدرێتە شۆفێران و چاوەڕواندەكرێت سبەینێ ئۆتۆمبێلی ژمارە تاك بەنزینە 800 دینارییەكەیان پێبدرێت.

بابەتی پێشتر

ڕوونكردنەوەیەك لە فەرمانگەی ئاوی سلێمانییەوە

بابەتی دواتر

پەیامێك لە یەكێتییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share