لە كەلار بە درۆن هێرشكرایە سەر ئۆتۆمبێلێك و بەهۆیەوە سێ كەس گیانیان لەدەستدا

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سنووری ئیدارەی گەرمیانەوە گواستییەوە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی، ئۆتۆمبێلێك لە دەروازەی كەلار و نزیك سایلۆی كەلار بە درۆن هێرشیكراوەتە سەر كە چوار سەرنشینی تێدابوون و سێ لە سەرنشینەكان سووتاون و گیانیان لەدەستداوە و یەكێكیان برینداربووە و لە نەخۆشخانەیە و برینەكەشی سەختە.

ئاشكرایكرد، ئەو ئۆتۆمبێلە بەدرۆن هێرشیكراوەتە سەر و تائێستا هۆكارەكەی نەزاندراوە و هێزە ئەمنییەكانیش لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە قەزای دەربەندیخان بارهەڵگرێک وەرگەڕا و دوو کەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، بارهەڵگرێک وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە شۆفێر و سەرنشینەکەی برینداربوون. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخاندا هاتووە،…
Total
0
Share