پەرلەمانتارێك: بەهانە بۆ نەدانەوەی مووچە پاشەكەوتكراوەكان دەهێندرێتەوە

پەرلەمانتارێكی فراكسيۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، مووچە پاشەكەوتكراوەكانی فەرمانبەران لای حكومەتی عێراق نییە و هەرێمی كوردستان خۆی نەوتەكەی فرۆشتووە، جەختدەكاتەوە كە بەهانا بۆ نەدانەوەی مووچە پاشەكەوتكراوەكانی فەرمانبەران دەهێندرێنەوە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕاگەیاندبوو، هیچ مووچەیەكی فەرمانبەران لای حكومەتی هەرێم نییە، بەڵكو لای حكومەتی فیدراڵە.

جەمال حەوێز، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “پڕۆژەیاسایەكمان ئامادەكردووە بە جۆرێك كە قەرزەكانی حكومەت بەرامبەر بەشێكی مووچە پاشەكەوتكراوەكان پاكتاوبكرێن و جۆرێك لە “مقاصە”یان پێبكرێت و ئەو هەنگاوەش لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانە”.

ئاشكرایكرد، ئەو قسانەی لەبارەی مووچە پاشەكەوتكراوەكان دەكرێن تەنها بەهانە هێنانەوەیە و دەیانەوێت مووچە پاشەكەوتكراوەكان نەدرێنەوە بە مووچەخۆران و كاتێك پاشەكەوت لەسەر مووچە پەیڕەوكرا حكومەتی هەرێم خۆی نەوتی فرۆشتووە بۆیە لە ئەستۆی حكومەتی فیدراڵدا نییە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیاری ئابوریی سەربەخۆ ماڵی كوردی وێران كرد و وڵاتان نەوت دەفرۆشن خۆشگوزەرانی بۆ میللەتەكەیان دەرەخسێنن، بەڵام لە هەرێمی كوردستان فرۆشتنی نەوت ماڵوێرانی بۆ هاوڵاتییان هێنایە كایەوە.

بابەتی پێشتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر: لەسبەینێوە بەنزین بە نرخی 800 دینار دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

ئەو دوو كچە دۆزرانەوە كە بێسەروشوێنبوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share