كاروان گەزنەیی: بەم هەنگاوەی حكومەت یەك لیتر بەنزین دەبێتەوە بە 600 دینار

ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، گرانبوونی نرخی بەنزین پەیوەندی بە قۆرخكاری ناوخۆوە هەیە و ئەگەر حكومەتی هەرێم نەوتی خاوی زیاتر بۆ پاڵاوگەكان دابینبكات یەك لیتر بەنزین دەبێتەوە بە 600 دینار و دەڵێت، “ئەمڕۆ پڕۆژەیاسایەكمان پێشكەشی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كردووە تایبەتە بە گێڕانەوەی مووچە پاشكەوتكراوەكان.

كاروان گەزنەیی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، گرانبوونی نرخی بەنزین بەشێكی جیهانییە و بەشێكی پەیوەندی بە قۆرخكاری ناوخۆوە هەیە.
ئاشكرایكرد، ئێستا ڕۆژانە پاڵاوگەی كار نەوتی خاو دەپاڵێوێت و بەنزین بۆ سلێمانی و هەڵەبجە نانێرێت و حكومەتی هەرێم ڕۆژانە 25 هەزار بەرمیل نەوت دەداتە پاڵاوگەكان و ئەگەر ئەو بڕە زیاد بكات بۆ 75 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە ئەوا نرخی یەك لیتر بەنزین دەبێتەوە بە 600 دینار.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشكرد، “پڕۆژەیاسایەكمان پێشكەشكردووە بە مەبەستی زامنكردنی مووچە پاشكەوتكراوەكان كە فەرمانبەران بتوانن بەشێكی قەرزەكانی حكومەت لە مووچە پاشكەوتكراوەكان بدرێنەوە“.
پەرلەمانتارەكەی یەكێـتی باسی لەوەشكرد، قەرزی كارەبای حكومەت لای هاوڵاتییان 312 ملیۆن دۆلارە و قەرزی نیشتەجێبوون 157 ملیۆن و قەرزی هاوسەرگیری 521 ملیۆن دۆلار كە تێكرا دەگاتە نزیكەی یەك ملیار دۆلار و مووچە پاشكەوتكراوەكانی فەرمانبەران 10 ملیار و 395 ملیۆن و 170 هەزار دۆلارە و ئێمە كاردەكەین كە فەرمانبەران مافی ئەوەیان هەبێت لە مووچە پاشكەوتكراوەكانیان قەرزەكانیان بدەنەوە و هەر كاتێك حكومەت دۆخی دارایی باش بوو مووچە پاشكەوتكراوەكانیان بدرێنەوە.

بابەتی پێشتر

فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە عەنكاوە خۆی كێشا بە تاوەرێكی ئینتەرنێتدا و كەوتەخوارەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لەبەردەم دۆخێكی چارەنووسسازداین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك ڕادەگەیەنێت كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی پیرەمەگرون داواكراو بووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای…
Total
0
Share