فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی بینای بەڕێوەبەرایەتیی “خۆسەر”یان لە ناحیەی سنونێ كرد و بەهۆیەوە ژمارەیەك لە ئەندامەكانیان شەهید و برینداربوون.
خودیدا چوكی، بەڕێوەبەری ناحیەی سنونێی سەر بە قەزای شەنگال لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی بینای بەڕێوەبەرایەتیی “خۆسەر”یان لە ناحیەی سنونێ كردووە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان تائێستا دوو كەس شەهیدبوون و 3 كەسیش برینداربوون.
ئاشكرايكرد، ژمارەیەك لە ئەندامانی یەپەشە تائێستا لەژێر داروپەردوی بیناكەدان و تیمەكانی بەرگریی شارستانی و هێزە ئەمنییەكان لە هەوڵی ڕزگاركردنیاندان.