بارزانی بە تویتێكی كورت هەڵوێستی بەرامبەر هەنگاوەكەی سەدر ڕاگەیاند

مەسعود بارزانی بە تویتێكی كورت هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بە بڕیارەكەی موقتەدا سەدر بۆ دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارەكانی ڕاگەیاند، دەڵێت، “چاوەڕێی بەرەوپێشچوونەکانین”.

دوێنێ پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدر، فەرمانێكی ڕێبەری ڕەوتەكەیان جێبەجێكرد و دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەشی ئەنجومەنی نوێنەران كرد، محەمەد حەلبووسی-ش واژووی لەسەر كردن.

ئەمڕۆ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان تویتێكی كورتی لەسەر هەڵوێستەكەی سەدر و ڕەوتەكەی كردووە، نوسیویەتی، “ڕێز لە بڕیارەکەی سەماحەتی بەڕێز موقتەدا سەدر دەگرین و چاودێریی بەرەوپێشچوونەکانی داهاتوو دەکەین”.

دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارەكانی سەدر چاوەڕوانكراو بوو، بەو پێیەی کۆتایی هەفتەی ڕابردوو، موقتەدا سەدر لە گوتارێکدا داواى لە پەرلەمانتارانى ڕەوتەکەى کرد نامەى دەستلەکارکێشانەوە لە ئەنجومەنی نوێنەران بنووسن و واژووی بکەن.

دوێنێ دەستلەكاركێشانەوەكان لە حەنانەوە بران بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و حەلبووسی واژووی لەسەر كردن.

بابەتی پێشتر

خۆڵبارین گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی بەغدادی ڕاگرت

بابەتی دواتر

کەشناسی: ئەمڕۆ لە هەندێک ناوچە تاوەباران دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share