گەرمیان.. یەک تۆن مین و تەقەمەنی لەناودەبرێن

لە گەرمیان یەک تۆن مین و تەقەمەنی ئامادەكراون بۆ لەناوبردن كە پاشماوەی شەڕی ڕژێمی عێراق دژ بە كورد و جەنگی عێراق – ئێران-ـن.

دەزگای کاروباری مین لە گەرمیان، پرۆسەی لەناوبردنی یەك تۆن مین و تەقەمەنی بەڕێوەدەبات و لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، یەكێك لە سەرپەرشتیارانی چالاكییەكە ڕایگەیاند، مین و تەقەمەنییەكان لە ناحیەی قۆرەتوو كۆكراونەتەوە و سبەینێ دووشەممە لەناودەبرێن.

لە باشووری كوردستان 62 ملیۆن مەتر دووجا زەویی بە مین چێندراو هەیە، تا ئێستا 22 ملیۆن مەتر دووجا لە مین پاككراوەتەوە.

بەپێی ئامارەكان، لە ساڵی 1993وە تا ئێستا 970 هاوڵاتی بەهۆی مین و پاشماوەكانی جەنگەوە گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون. ئەمساڵ سێ كەس بە هەمان هۆكار برینداربوون و ساڵی ڕابردوو چوار كەس مردوون.

بابەتی پێشتر

دوای دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی سەدر چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

بابەتی دواتر

مائیر بن شبات: جەنگی ئێران و ئیسرائیل لە پشتی پەردەوە بەڕێوەدەبرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێك دەستگیركرا

لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك، كەسێك بە تۆمەتی دزینی چەند سەر ئاژەڵێك دەستگیركرا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی…
Total
0
Share