وەزارەتی بازرگانیی هەرێم ژمارەیەك هەلی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم، بڕیاریدا بەشێوەی گرێبەست 49 فەرمانبەر بۆ چەند پسپۆڕییەکی جیاواز دابمەزرێنێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی بازرگانیی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری هاوڵاتییان دەكات وەزارەتەكەیان هەڵدەستی بە دامەزراندنی 49 فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست بۆ ئەم پسپۆڕییانەی کە لە خوارەوە:

1 ــ بۆدەرچوانی کۆمپیوتەر و ئای تی و زمانی ئینگلیزی و ئامار و کارگێری و ژمێریاری و یاسایی کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی، یان لینکەکە کۆپی بکە و لە گوگڵ دابنێ لە رێکەوتی 12ی 6ی 2022 تاکو کۆتایی دەوامی فەرمی ڕۆژی 19ی 6ی 2022.

https://forms.gle/53NP92t8ZjKcd8xh7

2 ــ بۆ فەرمانبەری خزمەتگوزاری پاککەرەوە – بەردەست – شوفێری تکایە کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلەکترۆنی وەیان لینکەکە کۆپی بکە و لە گوگڵ دابنێ لە ڕێکەوتی 12ی 6ی 2022 تاکو کۆتایی دەوامی فەرمی ڕۆژی 19ی 6ی 2022.

https://forms.gle/DZScttyse7xrpW6h8

3 ــ لەکاتی هەبوونی هەر گیروگرفتێک لە پڕکردنەوەی فۆرمەکان لە لینکەکانی سەرەوە تکایە پەیوەندی بە ژمارەی تەلەفۆنی 07507058572 بکەن لە رێگەی راستەوخۆ یان وەتس ئەپ و ڤایبەر وە یان ئیمەیلیک بنێرن بۆ [email protected] کێشەکە چارەسەر دەکەین.

4 ــ ئەگەر بڕوانامە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەدەست هێنرابێت، پێویستە یەکسانکردنی بڕوانامەی بۆکرابێت لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی.

5 ــ هەر هاوڵاتییەک مافی هەیە یەک جار فۆرمەکانی سەرەوە پڕبکاتەوە، ئەوەی زیاتر لەیەک فۆرم پڕبکاتەوە مافی دەفەوتێ.

6 ــ لە کاتی دەرچوونی ناوەکان بۆ دامەزراندن بە پێی خاڵ، لێژنەیەکی پسپۆر چاوپێکەوتن لەگەڵ داواکار دەکات بۆ هەڵسەنگاندن و زانینی ئاستی شارەزایی و توانای فەرمابەر و لێژنە بڕیار لەسەر دامەزراندنی دەدات.

7 ــ فەرمانبەر دادەمەزرێت لە یەکێک لەم فەرمانگانەی خوارەوە بە پێی شوێنی جوگرافی:

– بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان

– بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی هەولێر

– بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی سلێمانی

– بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی دهۆک

بابەتی پێشتر

چۆن پارێزگاری لە قژت دەکەیت لە زیانەکانی ئاوی مەلەوانگەکان؟

بابەتی دواتر

هەولێر.. ژنێك لەلایەن هاوسەرەكەیەوە كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share