ملیارێک دۆلاری سعوودییەکانی ڕەت کردەوە

ئەفسانەی جیهانیی گۆڵف و ناودارترینی بوارەکە، تایگەر وودز ئامادە نەبووە بە بڕێکی خەیاڵیی بەشداری لە پاڵەوانێتی “گەڕی سعوودیە” بکات.

ئەفسانەی گۆڵف، تایگەر ودز ئامادە نەبووە بەشداری (saudi golf tour – LIV Golf) بکات، کە لە هەشت پێگەی جیاواز (لەندەن، پۆرتلاند، بێدمینیستەر، بۆستۆن، چیکاگۆ، بانکۆک، جەددە، مەیامی) ئەنجام دەدرێت.
بۆ هەر پاڵەوانێتییەک لەو گەڕەی گۆڵف بڕی 25 ملیۆن دۆلار تەرخان کراوە.

گریگ نۆرمان، ئەفسانە و ڕێکخەری گەڕە وەرزشییەکە دووپاتی دەکاتەوە، سندووقی وەبەرهێنانی سعوودیە کە سپۆنسەری سەرەکین ئامادەییان نیشانداوە ملیارێک یورۆ بە تایگەر ودز ببەخشن بەو مەرجەی بەشداری بکات، بەڵام ئەسمەرە ملیاردێرەکەی ئەمریکا ئەو ئۆفەرەی ڕەت کردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی دان بە ئەنجامی هەڵبژئاردنەکانی ئۆڵۆمپی عێراقدا نانێت

سەرچاوەکان هەواڵ ئاشکرایانکردووە، لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی دان بەو هەڵبژاردنەدا نانێت کە ماوەی ڕابردوو لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراقەوە ئەنجامدراوە.…
Total
0
Share