پەرلەمانتارێك: هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران تاكە چارەسەرە

پەرلەمانتارێك دەڵێت، پێدەچێت هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی پێشوەختە تاكە چارەسەری قەیرانی سیاسی بێت لە عێراق.

محەمەد سەهیود، پەرلەمانتار لە فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، هێزە سیاسییەكان تا ئەم ساتە كاردەكەن و هەوڵ بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ڕاستەقینە دەدەن بۆ كۆتاییهێنان بە دۆخی داخرانی سیاسی و هەنگاونان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ، بەڵام تائێستا هیچ دەرچەیەكی چارەسەر بەدیناكرێت.

وتیشی، “ئەم دۆخە دەبێتە پاڵنەری هەنگاونان بەرەو هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی پێشوەختە، دەشێت تاكە چارەسەری قەیرانی سیاسی بێت”.

بەوتەی ئەو تائێستا بەفەرمی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی پێشوەختە نەخراوەتەڕوو، بەڵام ڕەنگە ببێتە تاكە چارەسەر، بەتایبەت بەهۆی ئەوەی داخرانەكە لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانەوە دەستیپێكردووە.

پەرلەمانتارەكە پێشیوایە ئەو جۆرە داخرانە “گومانی زۆر و گەورەی لەسەرە”، كە دیارترین هۆكارەكانی قەیرانی ئێستایە.

لێدوانی ئەو پەرلەمانتارە لەكاتێدایە ئەمڕۆ پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی سەدر واژوویان لەسەر نامەی دەستلەكاركێشانەوە كرد بە مەبەستی جێبەجێكردنی داواكارییەكەی موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر وەك ئامادەكارییەك بۆ ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان.

دوێنێ موقتەدا سەدر پەیامێكی بڵاوكردەوە و داوای لە پەرلەمانتارانی ڕەوتەكەی كرد دەستلەكاركێشانەوەكانیان بنووسن بەمەبەستی ئامادەبوونیان ‏بۆ پێشكەشكردنی بە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران.‏

بابەتی پێشتر

شازادە بەنهێنی لە شەقامەكانی لەندەن گۆڤار دەفرۆشێت

بابەتی دواتر

ئامینە کاکەباوە ئەو ژنە شۆڕشگێڕەی چۆک بە ئەردۆغان دادەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share