بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێك لە سنووری ناحیەی گوڵاڵە كەسێك گیانیلەدەستدا و چوار كەسی دیكە برینداربوون.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردووەتەوە، لەسەر ڕێگەی گوندی ئوم حونتە لە باكووری ناحیەی گوڵاڵە بۆمبێكی چێندراو تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە كەسێك گیانیلەدەستدا و چوار كەسی دیكەش برینداربوون كە ئەندامی یەك خێزانن.