گرێبەستی ئەلیکترۆنی مامەڵەی ئۆتۆمبێل ڕادەگیرێت

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەرێمەوە ڕایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەسەر پرسی گرێبەستی ئەلیکترۆنی مامەڵەی ئۆتۆمبێل کۆدەبێتەوە و پێدەچێت گرێبەستەکە ڕابگیرێت.

سەرچاوەیەک لە هاتوچۆی هەرێمەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “دوای کاردانەوەکان لەسەر گرێبەستی ئەلیکترۆنی مامەڵەی ئۆتۆمبێل وەزارەتی ناوخۆ بڕیار لەسەر ئەو پرسە دەدات و پێدەچێت بۆ ماوەیەک کارپێکردنی ڕابگیڕێت”.

پێشتر وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بەپێی ڕێنماییەک کە ڕێنمای ژمارە 3ی ساڵی 2021ی ناو بوو، فەرمانی کردبوو بە پەیڕەوکردنی گرێبەستی ئەلیکترۆنی بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل.

وەزارەتی ناوخۆ بەم شێوەیە ڕوونکردنەوەی لەسەر گرێبەستی ئەلیکترۆنی دابوو:

1/ڕۆژانە بەدەیان کەس سەردانی هاتووچۆ دەکەن و سکاڵای ئەوە دەکەن کە ئەوان ئوتومبێلیان کڕیوە لەکەسێک وەپارەیان داوە وگرێبەستیان نوسیوە ،کەچی خاوەنی ئوتومبێلەکە ئامادە نابێت پەنجەمۆریان بۆ بکات،وەلەهاتوچۆش هیچیان بۆناکرێت لەدادگاش پاش ماوەیەکی دوورودرێژ، ئینجا بڕیار نادرێت بەگۆڕینی مولکیەت ،چونکە گرێبەست یان نیە یان کەهەیە سیمایەک و پشتگیریەکی یاسایی نیە ،بەمەش هاوڵاتی کڕیار توشی گرفت دەبێت ومالی دە فەوتێت،بەلام گرێبەستی ئەلکترۆنی کەدەکرێت و واژۆ دەکرێت ولەفەرمانگەی یاسایی هاتووچۆ پشتڕاست دەکرێتەوە،ئەو گرێبەستە بەگرێبەستێکی فەرمی دادەنرێت وەلەژێر ڕۆشنایی ئەوە دادگا زۆر بەئاسانی بڕیاری بەناوکردنەکە دەدات بێ ئامادەبونی فرۆشیار بۆ پەنجەمۆر.

2/خەڵکانێکی زۆر کەبەنیازی سەفەرن یان قەرزارن و نیازی خۆشاردنەوەیان هەیە و ئوتومبێل بەهاوڵاتیان دەفرۆشن بە(وکالە)،ئەو (وکالە)یەزۆر جار ساختە دەکرێت هاوشێوەی گرێبەستی ئاسایی مەعرەزەکان ،بەمەش هاوڵاتی کڕیار خۆی دەبینێتەوە کەوا ئوتومبێلێکی کڕیوە بەبێ ئەوەی هیچ ئەگەرێک هەبێت بۆئەوەی بتوانێت مولکیەتی بخاتە سەر ناوی خۆی،بەمەش توشی کێشە دەبێت،بەڵام گرێبەستی ئەلکترۆنی ڕۆلی وەکالە ناهێلێت وڕێگر دەبێت لەدروستبونی ئەو کێشەیە.

3/ئەگەر کەسێک ئوتومبێلەکەی بفرۆشێت بەگرێبەستی ئاسایی ،وەبەر لەبەناوکردنی بمرێت،ئەوە ئوتومبێلەکە بەناوی کڕیار ناکرێت،وەئەگەر وەکالەشی بۆکرابێت وەکالەکە نایخوات و کۆتایی پێ دێت،بەڵام گرێبەستی ئەلکترۆنی بکرێت ولەفەرمانگەی یاسایی هاتووچۆ پشتراست بکرێتەوە وەلەماوەی داریکراوی خۆی پێشکەش بکرێت،مافی میراتگرەکانی مردوەکەی بەسەر نامێنێت کەئیستا ئەوکێشەیە زۆر باوە وەخەلکێکی زۆر ئوتومبێلی کەسانی مردویان لایە وەناتوانن بیخەنەسەرناوی خۆیان ،بەتایبەت ئەگەر میراتگری ناکامی هەبێت،وەبۆ دادگاو هەمو لایەک ڕوون دەبێتەوە کەکەسەکە بەرلەمردنی ئوتومبێلەکەی فرۆشتوە ،بەمەش کێشە بۆکڕیار دروست نابێت.

4/کۆمپانیاکان ئوتومبێلی بەکارهاتوو بەکارنەهاتوو هاوردە دەکەن وەهەندێکیان وەکو ئیستیغلال کردن ئوتومبێلی لێدراو بەدەر لەڕێنماییەکان هاوردە دەکەن و بەهاوڵاتیانی دەفرۆشنەوەوەلەگرێبەستی خۆیان، خاوەنی کۆمپانیاکان ناچار ناکرێن بەوەرگرتنەوەی ئوتومبێلەکان ئەگەر هەر عەیبێکی شاراوەیان هەبێت(عیوب خفیە)،بەلام لەگرێبەستی ئەلکترۆنی کۆمپانیاکان ناچار دەکات بەقەرەبو وەرگرتنەوە لەکاتی بونی عەیبی نەبینراووشاراوەکەهۆکار بێت بۆتۆمار نەکردنیان ،کەلەکاتی ئێستادا خەلکێکی زۆری کڕیار ئەمجۆرە کێشەیان بۆدروست بوە لەگەڵ کۆمپانیاکان.

5/گرێبەستی ئەلکترۆنی گرێبەستێکی باوەڕپێکراوە وەسنوری بۆدیاری کراوە کەمانگێکە بۆئوتومبێلی بەکارهاتوووتۆمارکراو،وەماوەی 60ڕۆژە بۆئوتومبێلی بەکارهاتو یان بەکارنەهاتووی تۆمارنەکراو، وەدەبێت لەماوەی دیارکراو کارەکانی تۆمارکردن یان گۆڕینی مولکیەت ئەنجام بدرێت،کەئەمەش ڕێگر دەبێت لەهەر کێشەیەکی هەڵبەز ودابەزی نرخ وپەشیمان بونەوەو شتی تر.

6/ئەو گرێبەستە وبڕگەو بابەتەکانی بەتەواوی لەژێر کۆنترۆلی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، وەبەهیچ شێوەیەک کۆمپانیای ئەهلی بەشدار نیە نەلەڕێکخستنی وەنەلەبەڕێوەبردنی ،وەهیچ مافێکی کەسی بەسەرەوە نیە.

بابەتی پێشتر

چۆن پشیلەکان کێشەیان بۆ پڕۆژەیەکی ئیلیۆن مەسک دروستکردووە؟

بابەتی دواتر

دوو كەس بە تۆمەتی دراوی ساختە و ماددەی هۆشبەر لە سلێمانی دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share