هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە
بانكی ڕافیدەین پێشینەیەكی دیكەی ڕاگەیاند

بانكی ڕافیدەین پێشینەیەكی دیكەی بۆ توێژێكی عێراقییەكان ڕاگەیاند، دەكرێت بگاتە 50 ملیۆن دینار.

ناوەندی ڕاگەیاندنی بانكی ڕافیدەینی عێراقی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، دەستیانكردووە بە دابەشكردنی پێشینەیەكی نوێ بۆ هەموو ئەوانەی سەر بە وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆن، بەو مانایەی پێشینەكە سەربازانی سوپا و هێزە ئەمنییەكان و هێز و توێژەكانی دیكەی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ دەگرێتەوە.

بانكەكە لە لقە سەرەكییەكەی لە بەغداد و هەروەها لقەكانی دیكەیەوە لە پارێزگاكان پێشینەكە دابەشدەكات و بڕەكەی لە 5 ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات و دەكرێت بگاتە 50 ملیۆن دینار.

بانكی ڕافیدەین چەندین پێشینەی دیكەشی بۆ چین و توێژە جیاجیاكانی عێراق هەیە، كە سەرەكیترینیان پێشینەی نۆژەنكردنەوە و دروستكردنی خانوبەرەیە و دەگاتە 150 ملیۆن دینار.

هیچ یەكێك لەو پێشینانەی بانكەكە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

بابەتی پێشتر

كرێكارێك لە تاوەرێكەوە كەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

سەدر داوا لە پەرلەمانتارانی دەكات دەستلەكاربكێشنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەركوك.. “دوو ژنە تیرۆریست” دەستگیركران

بەڕێوبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی ڕایگەیاندووە، دوو “ژنە تیرۆریستی داعش”یان دەستگیركردووە، یەكێكیان كاری كەفالەتی بۆ ڕێكخراوەكە كردووە. لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ…
Total
0
Share