عەلی حەمەساڵح: لە هەولێر سێ زەویی 7 ملیار دۆلاری داگیركراون

عەلی حەمەساڵح، دوای ئەوەی پێدانی زەوی بە كوڕێكی وەزیری پێشمەرگە لە سلێمانی ئاشكراكرد، پەیامێكیشی بۆ میدیای پارتی نارد و دەڵێت، تەنها باسی ئەو زەوییەی سلێمانی مەكەن.

عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك پەیامێكی بەناوی “بۆ میدیا و پەیجی پارتی” بڵاوكردووەتەوە، نووسیویەتی، “زەوییەكەی سلێمانی بڵاودەكەنەوە وەك ئەوەی لە هەولێر هیچ نەبێت”.

پەرلەمانتارەكە سێ زەویی هەولێری بە نمونە هێناوەتەوە كە براون و “بەهاكەیان 600 هێندەی زەویەکەی سلێمانیە”، ئەوانیش، “بەرامبەر فڕۆکەخانە 612 دۆنم، كە دەکرێتە ڤێلا  و بەهای زەوییەکە یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلارە، شەش هەزار دۆنم بەناوی یاریگای گۆڵف، كە بەهاکەی 5 ملیار دۆلارە، هەروەها 200 دۆنم لە تەنیشت هۆتێل ڕۆتانا بەنایاسایی تاپۆکرا و بەهاکەی 521 ملیۆن دۆلارە!”.

دوێنێ عەلی حەمەساڵح پێدانی زەوییەكی بە كوڕی وەزیری پێشمەرگەی كوردستان ئاشكراكرد، كە لەسەر شەقامی شەست مەتریی سلێمانییە و بەهاكەی نزیكەی 14 ملیۆن دۆلارە.

كوڕەكەی وەزیری پێشمەرگە بەنیازە زەوییەكە بكاتە كافتریا.

دواتر وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان پرسەكەی بە ئاسایی وەسفكرد و ڕایگەیاند، “كوڕی وەزیری پێشمەرگەش وەكو هەر كەسێكی دیكە مافی ئەوەی هەیە وەبەرهێنان بكات”.

بابەتی پێشتر

پوختەی كۆبونەوەكەی خۆرخی میندێز و ئیدارەی بەرشلۆنە

بابەتی دواتر

هازارد بەڵێنێك بە هاندەران دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی “بەلاڕێدابردنەوە” خوێندكارانی ناڕازی لە سلێمانی خۆپیشاندانەكانیان ڕاگرت

خوێندكارانی ناڕازی لە سلێمانی خۆپیشاندانەكانیان ڕاگرت، دانبەوەدا دەنێن خۆپیشاندانەكە بەلاڕێدابرا و ئامانجی ڕاستەقینەی خوێندكاران ونكرا. لە ڕاگەیەندراوێكی خوێندكارە…
Total
0
Share