کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گەڕانەوەی نزیکەی 400 خێزانی ئاوارەی بۆ ناوچەکانی خۆیان راگەیاند

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، “نزیکەی 400 خێزانی ئاوارە لە پارێزگای دیالەوە گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان”.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، “نزیکەی 400 خێزانی ئاوارە لە گوندی نەهر ئیمام لە رۆژهەڵاتی ناحیەی موقدادیە لە پارێزگای دیالە گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان لە کاتێکدا بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ئاوارەبوون”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “گەڕانەوەی ئەو خێزانانە بە هاوکاری حکومەتە خۆجێیەکان و دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەکان بووە، دوای ئەوەی هەموو کارئاسانییەکی گونجاو بۆ گەڕانەوەیان لە گوند و ناوچەکانی خۆیان بۆ کراوە”.

دەشڵێت، “بەردەوامدەبین لە دابینکردنی هەموو ئاسانکارییەک بۆ گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەبووەکان بۆ زێدی خۆیان و دابینکردنی هەموو پێداویستییەکان بۆ ژیانێکی شایستە بە شیوەیەکی گشتی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: پێشنیازێك خراوەتەڕوو لە ساڵی نوێوە فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی عێراق مووچە وەربگرن

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پێشنیازی هەمواركردنەوەی چەند بڕگەیەكی یاسای بودجە بۆ ساڵی داهاتوو كراوە كە بەجۆرێك خەرجی…
Total
0
Share