كرێی پاس كرایەوە بە 500 دینار

بەڕێوەبەری چاودێری و بارزگانی سلێمانی ئاشكرایدەكات لەمڕۆوە كرێی پاس لە 750 دینارەوە كرایەوە بە 500 دینار.

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پێشتر ڕاگەیەندرابوو هەر كات دەست بە دابەشكردنی بەنزینە 690 دینارییەكە بكرێتەوە كرێی پاس لە 750 دینارەوە دەكرێتەوە بە 500 دینار و ئەمڕۆش كە دابەشكردنی بەنزینە عێراقییەكە دەستیپێكردووە نرخی پاس هەرزانكرایەوە.

ئاشكرایكرد، دوو هێڵی ناوشار نرخی پاسیان گرانكردبوو لەمڕۆوە ئەوانیش وەك پێشتریان لێكردووەتەوە و سێ بەنزینخانە بۆ تاكسییەكان دیاریكراون كە ئەوانیش كرێ لەسەر هاوڵاتییان گراننەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاریی لەبارەی مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵاوە

لەبارەی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا زانیاریی نوێ ئاشکرادەکرێت. كامۆ خدر، شارەزاى بوارى…
Total
0
Share