گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له‌ كه‌ركوك دۆزرایەوە

دۆزینەوەی گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە عێراق- ئەرشیف AFP

گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی 50 كه‌س له‌ ناحیەی ڕه‌شاد-ی باشووری ڕۆژئاوای كه‌ركوك دۆزرایه‌وه‌ كه‌ دەوترێت لەلایەن داعشەوە كوژراون.

سه‌عد حه‌ربییه، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك ئەمڕۆ دووشەممە 23ی تشرینی دووەم وتی، له‌ ناحیەی ڕه‌شاد سەر بە‌ قه‌زای حه‌ویجه‌، گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی 50 كه‌س دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن چەكدارانی ڕێكخراوی داعشه‌وه‌ كوژراون.

وتیشی، “له‌كاتی ئۆپراسیۆنه‌كانی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵدا گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ و ده‌ستكراوه‌ به‌ ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان”.

حەربییە ئاماژه‌ی به‌وه‌دا‌ كه‌ نازاندرێت ئه‌و ته‌رمانه‌ هی كێن و لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ زانینی ناسنامه‌كانیان ده‌ستی پێكردووه‌.

بابەتی پێشتر

گلۆب سۆکەر.. کریستیانۆ و مێسی و لیڤاندۆڤیسکی ململانێی خەڵاتی باشترین دەکەن

بابەتی دواتر

وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕەتی دەكاتەوە ناتانیاهۆ و بن سەلمان كۆبوبێتنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مووچەی پێشمەرگە زیاددەكرێت

ئەندامێكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ڕوونكردنەوە لە بارەی زیادكردنی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە دەدات و جەختیشدەكاتەوە، لە ڕێگەی…
Total
0
Share