تورکیا بەنیازە لەم هەفتەیەدا هێرش بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێبکات

 

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، هێرشی  تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان لەم هەفتەیەدا دەبێت، ئەوەش دوای ڕاگەیاندنی پێشوەختەی ئەو هێرشە لەلایەن سەرۆک کۆماری تورکیاوە.

ڕۆژنامەی “حوڕیەت”ی تورکی بڵاویکردووەتەوە، کە ئامادەکارییەکانی تورکیا بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەر ڕۆژئاوای کوردستان تەواوبووە و لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا هێرشەکە دەستپێدەکات.

پێشتر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، هێرش بۆسەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجام دەدەن و بۆ ئەو هێرشەش ڕەزامەندی لە هیچ لایەن و وڵاتێک وەرناگرن.

ئەو لێدوانانەی ئەردۆغان دوای ئەوە هات کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، نیگەرانیی لە نییەتی تورکیا بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەر ڕۆژئاوای کوردستان پیشاندا و ڕایگەیاند، هێرشی لەوجۆرە سەقامگیریی ناوچەکە دەشێوێنێت.

شەوی ڕابردووش خلوسی ئاکار وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ هاوتا ڕوسییەکەیی ئەنجامدا و باسیان لە دۆخی ئەمنیی ڕۆژئاوای کوردستان کردووە، بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی بەرگریی تورکیا.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا سزای بەسەر 61 بەرپرسی ئەمریكادا سەپاند

بابەتی دواتر

كاپتنەكانی بەرشلۆنە متمانەیان بە سەرۆك نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share