بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامانجی ئێمە ڕوون و ئاشكرایە و هەوڵەكانمان لە پێناو لێكتێگەیشتن و ڕێككەوتنێكی نیشتمانییە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیكرد لە شاندی نوێنەرانی پەرلەمانتارە سەربەخۆكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

لە كۆبوونەوەكەدا دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ، كارگێری مەكتەبی سیاسی و خالید شوانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوون، شاندی میوان ئامانجی سەردانەكەیان بۆ هەرێم و دەرئەنجامی دیدار و گفتوگۆكانیان لەگەڵ لایەنەكانی هەرێم و عێراق و دەستپێشخەرییان بۆ ڕزگاربوون لە قەیران و ئاستەنگەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق خستەڕوو و داوایان لە بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد ڕۆڵێكی گرنگ و كاریگەری وەك سەرۆك مامجەلال بگێڕێت لە هێنانەكایەی زەمینەیەكی لەبارو گونجاو بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و پەیڕەوكردنی سیاسەتێكی حەكیمانە.

ڕاشیانگەیاند، سەرۆك بافڵ و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێگەیەكی گەورە و كاریگەریان لە كۆكردنەوەی دژەكان و دەربازكردنی عێراق لەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی تێیكەوتووە هەیە.

لە بەرامبەردا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئامانجی سەردانەكەی بۆ بەغداد و كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنەكان بۆ شاندی میوان ڕوونكردەوە و ڕایگەیاند، “ئامانجی ئێمە ڕوون و ئاشكرایە و هەوڵەكانمان لە پێناو لێكتێگەیشتن و ڕێككەوتنێكی نیشتمانییە لەپێناو بونیادنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار كە عێراق بەرەو كەناری سەقامگیری ببات”.

بابەتی پێشتر

گەرمیان.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا منداڵێک گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

ناوەرۆكی كۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و قەیس خەزعەلی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share