وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم راپۆرتی بڕە ‘نەوتی سپی’ دابینکراوی بۆ هاوڵاتییان بڵاوکردەوە.
لە راپۆرتەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هاتووە، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 67 ملیۆن لیتر نەوتی سپی، بەسەر نزیکەی 337 هەزار خێزان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم دابەشکراوە.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، بڕی پێویستی نەوتی داواکراو 217 ملیۆن و 944 هەزار و 600 لیتر بووە، بڕی نەوتی هاتوو 92 ملیۆن و 60 هەزار 452 لیترە، ئەو بڕە نەوتەی کە دابەشکراوە 67 ملیۆن و 370 هەزار و 400 لیترە، بڕی نەوتی ماوە لە عەمبارەکاندا 25 ملیۆن و 690 هەزار و 152 لیترە.