تونێلێكی هەولێر درزی تێكەوتووە و ئەگەری داڕمانی لەسەرە

بەهۆی دابارینی باران و بەفری بەردەوام بەشێک لە دەروازەی تونێلی تەواونەکراوی ‏‏(ماوەران)، کە قەزاکانی شەقڵاوە و هەریر بە هەولێر دەبەستێتەوە، درزێکی گەورەى تیادا ‏دروستبووە، کە ئەگەری داڕمانی لێده‌كرێت. ‏

فازل حاجی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر، له‌ په‌یامێكدا كه‌ له‌ هه‌ژمارى خۆی ‏لە فەیسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێت، “سەرجەم شوفێران ئاگاداردەکەینەوە، بەهۆی ‏دابارینی باران و بەفری بەردەوام، بەشێک لە دەروازەی تونێلی تەواونەکراوی ‏‏(ماوەران)، کە قەزاكانی شەقڵاوە و هەریر بە هەولێر دەبەستێتەوە، درزێکی گەورەى تیادا ‏دروستبووە، کە ئەگەری داڕمانی دروستبووە”. ‏

فازل حاجی ده‌شڵێت، بەو هۆیەوە تونێلەکە بەشێوەیەکی کاتی دادەخرێت، شوفێران لەو ‏ماوەیە وەکو ڕێگای جێگرەوە هەر دەتوانن ڕێگای هەولێر – شەقڵاوەی کۆن بەکاربێنن.‏

بابەتی پێشتر

سەرۆكایەتیی ڕوسیا: لەگەڵ ئەمریكا لەسەر دوو ئاراستەی جیاوازین و دۆخەكە ‏مەترسیدارە

بابەتی دواتر

‏(NBA) دێنڤەر لە لەیکەرزی بردەوە و نێتس بەردەوامە لە بردنەوەکانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share