نرخی نەوت دابەزی بەهۆی چاککردنەوەی هێڵە نەوتییەکانی ئەمریکا

نەرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ هەینی، بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی تۆمارکرد، ئەوەیش بەهۆی هەڵکشانی بەردەوامی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە هیندستان، كە یەکێکە لە بەکاربەرە سەرەکییەکانی نەوت، هەروەها چاککردنەوەی سیستمی هێڵی سەرەکیی نەوتی ئەمریکا، دوای ئەوەی ڕوبەڕووی هێرشێکی ئەلکترۆنی بووەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ هەینی 10 سەنت و بە ڕێژەی 0.2% دابەزی و نرخەکەی گەیشتە 66.95 دۆلار.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بەبڕی سێ سەنت و ڕێژەی %0.1 دابەزی و نرخی ئێستای بووە بە 63.79 دۆلار، ئەو دابەزینەش لە نرخی نەوتدا یەکەم دابەزینە لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا بگاتە ئەو ئاستە.

ئیدوارد مویا گەورە شیکەرەوەی بازاڕی OANDA دەڵێت، بازاڕی نەوت چاوەڕێیە هیندستان بەگەڕێتەوە دۆخێکی باشتر تاوەکو نرخی نەوت جێگیری بەخۆوەببینێت چونکە هیندستان سێیەم گەورەترین بەکاربەری نەوتە لە جیهاندا.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا گەشبینییەک هەیە لەبارەی خواست لەسەر نەوت، ئەمەش ڕێگرە لەوەی نرخەکەی بەشێوەیەکی زۆر دابەزین بەخۆوەببینێت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید چوار گۆڵی لە غەرناتە کرد و گەڕایەوە دووەمی لالیگا

بابەتی دواتر

ئیسرائیل لەماوەی 40 خولەکدا 450 موشەکی ئاراستەی غەززە کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share