قوباد تاڵەبانی: یەكێتی بە سەرۆكایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی هیوا دەگەڕێنێتەوە بۆ خەڵك

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیدا لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە شاری هەولێر وتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند، یەكێتی لە قۆناغێكی قەیراناویدا دروستبوو، لە ئێستاشدا یەكێتی بە سەرۆكایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی هیوا دەگەڕێنێتەوە بۆ خەڵك.

راشیگەیاند، “یەكێتی هەوڵدەدات كێشەكان بە گفتوگۆ چارەسەربكات، چونكە سیاسەتی خۆسەپێنی دەبێتە هۆی شكست”.

لەبارەی پەیوەندییەكانی هەرێم لەگەڵ بەغداد، قوباد تاڵەبانی وتیشی، “هەرێم لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا بەهێزتر دەبێت و بۆ ئەوەی لە بەغداد بەهێزبین دەبێت لە هەرێمی كوردستان یەكگرتوو بین و ئابورییەكەشمان بەهێزدەبێت ئەگەر لە رووی ئابورییەوە لەگەڵ عێراق یەكگرتووبین .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ یەكێتیی ژنانی كوردستان: هیوادارم لە ساڵی نوێی كاركردنتاندا بە هەمان ڕۆحییەتەوە بەردەوامبن

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ژنانی كوردستانەوە پەیامێكی پیرۆزباییان ئاراستە دەكات. لە…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەك لە یەكێتی: ئەوەی ماڵی لە شووشە بێت باشترە بەرد نەگرێتە قەڵایەكی پۆڵایین

سەرچاوەیەك لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، سەركەوتنە یەك لەدوای یەكەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی…
Total
0
Share