عێراق غازی شلی سروشتی هەناردەی دەرەوە دەکات

عێراق لە بواری سەربەخۆیی وزە هەنگاوێکی دیکەی بڕی و لە پلانیدایە لە رێگەی وێستگەی خۆر زوبێر لە بەسڕە، غازی شلی سروشتی هەناردەی دەرەوە بکات.

پێگەی FDDی ئەمریکی بڵاویکردەوە، پرۆژەی هەناردەکردنی غازی شلی سروشتی نزیکەی 450 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت، بڕیارە لەلایەن کۆمپانیای ئێکسەلەرەیتی ئەمریکییەوە پەرەیپێدەدرێت و ساڵی 2026 بکەوێتە کار، پڕۆژەکە گرنگییەکی یەکجار زۆری هەیە لە هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی وزە، هەروەها عێراق لە کەرتی غازدا زیاتر دەباتە پێشەوە و پشت بە خۆی دەبەستێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ساڵانی رابردوو، چەندین جار کێشە لە هاوردەکردنی غازی شلی سروشتیدا دروستدەبوو، بەڵام بەم پڕۆژەیە عێراق ئەو کێشەیەی نامێنێت و لە پاڵیشیدا کێشەی کەمی کارەبا چارەسەردەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share