نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لەبارەی دابەشنەكردنی مووچەوە هۆشداریی دەدات.
عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ناكرێت دوای 55 رۆژ لە دابەشنەكردنی مووچەی مووچەخۆران و مامۆستایانی گرێبەست مووچە بەلێبڕین یاخود كەمكوڕی و خۆگونجاندن دابەشبكرێت.
وتیشی، “مووچەخۆران و فەرمانبەران دۆخیان باش نییە و خەڵك قەرزدارە”.