زاملی: مافیاكان نیوەی بەروبوومی نەوت بەقاچاخدەبەن

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، نیوەی بەروبوومە نەوتییەكان بەقاچاخدەبرێن و پارەكەی بۆ مافیاكانە.

حاكم زاملی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، زانیاریی پشتڕاستكەرەوەیان هەیە دەیسەلمێنن كە بەقاچاخبردنی نەوت، دەگاتە نیوەی بڕی نەوتی هەناردەكراوی عێراق.

زاملی لەگەڵ فەرماندە و كاربەدەستانی پۆلیسی نەوت و وزەدا كۆبووەتەوە و وتوویەتی، “ئەوەی لە بەروبوومەكانی نەوت بەقاچاخدەبرێت، بڕەكەی دەگاتە نیوەی ئەو نەوتە خاوەی عێراق دەیفرۆشێت و پارەكەشی بۆ مافیاكانە”.

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، مافیا و لایەنە دەستڕۆیشتووەكان هەوڵدەدەن گرێبەستەكانی چاككردنەوەی تاوەرەكانی كارەبا كە بەهۆی هێرشە تیرۆریستییەكانەوە تێكچوون بەدەستهێنن و سوودمەندببن.

بەپێی وتەی زاملی، ئەو پێشێلكارییانە تەنانەت دەروازە سنوورییەكان و گومرگ و بەندەرەكانیشیان گرتووەتەوە و هەندێك لایەن ڕێگەنادەن سوودەكانیان بۆ گەل بگەڕێندرێنەوە.

بابەتی پێشتر

هاوپەیمانیی فەتح: هەرێم هێڵی سووری بەزاندووە و وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ بەغداد دەكات

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لەپێناو پاراستنی ژینگە سیستمێكی نوێ جێبەجێدەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەک عێراقی هەژاند

بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پارێزگای نەینەوای هەژاند، بەڵام هیچ زیانێکی بەدواوە نەبوو. وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share