وەزارەتی پەروەردە لەبارەی وەرگرتنی خوێندكارانەوە بڕیاریدا

بۆ ساڵی نوێی خوێندن تەمەنی منداڵان بۆ وەرگرتنیان لە باخچە و خوێندنگەكان دیاریكرا.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم كە واژووی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی لەسەرە سەبارەت بە پەسەندكردنی پلانی كاری وەزارەتەكە بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 و میكانیزمەكانی وەرگرتنی منداڵان بۆ قۆناغی یەكەمی باخچەی ساوایان كە 1ی 1ی 2018 تا 31ی 12ی 2018 دەبێت بۆ قۆناغی دووەمی باخچەكان لە دایكبووی 1ی 1ی 2017- تا 31ی 12ی 2017 وەردەگرێت.

لە نووسراوەكەدا هاتووە، ئەمساڵ خوێندكارانی قۆناغی یەكەم لە دایكبووی 1ی 1ی 2016 تاوەكو 31ی 12ی 2016 لە خوێندنگە حكومی و نا حكومییەكان وەردەگیرێن.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڕیارێكی لە بەرژەوەندیی سلێمانی دەركرد

بابەتی دواتر

كوژرانی 13 سەربازی سوپای توركیا ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر 13 بەنزینخانەی دیكە داخران

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، 13 بەنزینخانەی دیكە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنی كوالیتییەکەی سزادران. لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕاگەیاندنی…
Total
0
Share