حكومەتی هەرێم ڕەزامەندیی لەسەر تەرخانكردنی بڕی 20 ملیار دینار بۆ كەرتی پەروەردە لە هەرێمی كوردستان دەربڕی.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكردووەتەوە، حكومەتی هەرێم ڕەزامەندیدا بە تەرخانكردنی بڕی 20 ملیار دینار بە مەبەستی پاڵپشتیكردنی سێكتەری پەروەردە و فێركردن لە هەرێمی كوردستان.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو بڕە پارەیەی بۆ پاڵپشتیكردنی سێكتەری پەروەردە و فێكردنە كە لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، كەركوك، دهۆك، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكان خەرجدەكرێت.