چاوەڕواننەکراو.. مێسی لە لیستی یاریزانانی چامپیۆنزلیگدا نییە

مێسی و دی یۆنگ بەشداری ڕوبەڕوبوونەوەی دینامۆ کیێڤ ناکەن

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لیستی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە، کە بڕیارە سبەینێ سێشەممە لە قۆناغی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ ڕوبەڕوی یانەی دینامۆ کیێڤ ببنەوە و لە لیستەکەدا ناوی مێسی و دی یۆنگ نەهاتووە.

لە لیستەکەدا ناوی مێسی بوونی نییە و هۆکاری دوورخستنەوەی “پوڵگا” لە پێکهاتەی بارسا بۆ ڕوبەڕوبوونەوە ئەوروپییەکە دیارنییە بەهەمان شێوە فرینکی دی یۆنگ، لە بەرانبەردا ناوی عوسمان دیمبیلی هێرشبەری فەرەنسی هاتووە، سەرەڕای ئەوەی دەنگۆی پێکانی بڵاوکراوەتەوە لە ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید.

لە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ڕۆناڵد کومان، هەریەک لە ساموێل ئومتیتی، جێرارد پیکێ، سێرجیۆ بۆسکێتس، سێرجی ڕۆبێرتۆ، ئانسو فاتی و ڕۆناڵد ئاراوخۆ بەهۆی پێکانەوە دوورخراونەتەوە، لە جێگەی ئەم یاریزانە ناودارانە ماتیۆس فێرناندێز بۆ یەکەمجار و کۆنارد و مینگوێزا لە پێکهاتەی لاوانی بارسا ناونووسکراون.

پێکهاتەی بانگهێشتکراوی بارسا بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی دینامۆ کیێڤ:

گۆڵپارێز: ئەندرێ تێر شتیگن، نیتۆ، پینیا

بەرگری: سێرجینیۆ دێست، کلیمۆنت لانگلێ، جۆردی ئەلبا، جونیۆر فێرپۆ، مینگوێزا

ناوەند: کارلیس ئالینیا، میرالیم پیانیچ، ڕیکی پوج، پێدری، کۆنارد، فیلیپی کۆتینیۆ

هێرشبەر: ئەنتوان گریزمان، عوسمان دیمبیلی، مارتن برەیزوایت، ترینکاو

بابەتی پێشتر

سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەغداد 320 ملیارەکەی هەرێمی کوردستان دەنێرێت

بابەتی دواتر

داوا دەكرێت سەرۆكی حكومەتی هەرێم بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق بكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share