بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆك ڕایدەگەیەنێـت، لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە سنووری قەزای ئاكرێ دوو كەس گیانیانلەدەستدا.
ئازاد تەها ، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی دهۆك لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بەهۆی وەڕگەرانی ئۆتۆمبێلێك لە گەلی زێوەی لە قەزای ئاكرێی سنووری پارێزگای دهۆك دوو كەس گیانیانلەدەستدا
ئاشكرایكرد، ئەو دوو كەسەی گیانیان لەدەستداوە بران و نیشتەجێی پارێزگای دهۆك بوون.