هەپەگە كوژرانی حەوت سەربازی سوپای توركیای ڕاگەیاند

هەپەگە كوژرانی حەوت سەربازی سوپای توركیا و خستنەخوارەوەی هەلیكۆپتەرێكی ڕاگەیاند.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل-“هەپەگە‌” بڵاویكردووەتەوە، لە ناوچەكانی ئاڤاشین، زاپ و مەتینا توركیا 21 جار بە هەلیكۆپتەر هێرشیكردووە و 24 بە فڕۆكە و 10 جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی بۆردومانی ناوچەكەیان كردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە هێرشەكانی سوپای توركیادا 7 سەربازی سوپای توركیا كوژراون و 3 سەربازی دیكەش برینداربوون و ڕادارێكی توركیا ڕووخێندراوە و هەلیكۆپتەرێكیان خراوەتەخوارەوە.

بابەتی پێشتر

یەکێتی خۆی نوێدەکاتەوە و بەڵێنی گۆڕانکاری و خزمەتکردن دەدات

بابەتی دواتر

ڕاكان جبوری: پێشمەرگە لەگەڵ كۆمپانیای كار دەستیانبەسەر سێ بیرە نەوتی كەركوكدا گرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی دواخرا

كۆبوونەوەی دەزگاكانی هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی كە بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجامبدرێت دواخرا. بڕیاربوو ئەمڕۆ دووەم كۆبوونەوەی هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی…
Total
0
Share