كڵینتن: پوتین حەزناكات ڕەخنەی لێبگیرێت و فراوانخوازیی ڕاناگرێت

هێلاری كڵینتن دەڵێت، “پوتین حەزناكات ڕەخنەی لێبگیرێت، بە تایبەت لەلایەن ژنانەوە”.

هێلاری كڵینتن وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریكا، تێڕوانینێكی ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا لەبارەی ژنانەوە ئاشكرادەكات و دەڵێت، “پوتین ئەو كەسانەی خۆشناوێت كە ڕەخنەی لێدەگرن، بە تایبەت ژنان”.

بەپێی وتەی كڵینتن، سەرۆكی ڕوسیا بڕوایەكی ڕەهای بە خوودی خۆی هەیە، وەك ڕۆژنامەی “The Guardian” بڵاویكردووەتەوە و دەڵێت، هێلاری كڵینتن ئەو قسانەی دوێنێ هەینی لە فێستیڤاڵی ئەدەب و هونەر لە بەریتانیا كردووە.

لە ماوەی چەند هەفتەیەكدا ئەمە دووەم جارە هێلاری لەبارەی پوتین-ـەوە بدوێت، پێشتر ڕەخنەی لە سەرۆكی ڕوسیا گرتبوو بەوەی “سیاسەتی فراوانخوازیی خۆی ڕاناگرێت” و ڕوسیای بە هەڕەشە بۆ سەر ئەوروپا و سەقامگیریی جیهان ناوبردبوو.

بابەتی پێشتر

بلومبێرگ: بەهۆی ئاشکراکردنی ئامارەکانی هەڵاوسان بەرپرسێکی باڵای ئاماری تورکیا دەستی لەکارکێشایەوە

بابەتی دواتر

گووگڵ یادی هونەرمەند مەحموود عەبدولعەزیز دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆزێك بە 6.2 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

دوای ئەوەی هونەرمەندی ئیتاڵی “ماوریزیۆ كەتەلان” لە فێستیڤاڵێكی هونەری لە شاری نیویۆرك مۆزێك بەتیپێكی ڕەساسی، دەكات بە دیوارێكدا،…
Total
0
Share