باری تەندروستیی عەزیز گەردی ناجێگیرە

دوای نیو سەدە لە نووسین و چاپکردنی دەیان کتێب و ئامادەكردنی چەندین لێكۆڵینەوەی ئەدەبی و زمانەوانی، باری تەندروستیی عەزیز گەردی ناجێگیرە.

د. عەزیز گەردی، ئەدیب و نووسەر و ڕەخنەگرێکی ناوداری کوردە، ساڵی 1948 لە بەحرکەی پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، تا ساڵی 2018 بەردەوامبوو لە نووسین، بەڵام ماوەیەکە باری تەندروستیی تێکچووە.

گەردی سەرەتای هەفتاکانی سەدەی ڕابردوو لە بەغدادەوە بڵاوکردنەوی نووسراو و دانراوەکانی دەستپێکردووە. دواتر چەندین وڵات گەڕاوە و بە درێژایی نیو سەدە، دەیان کتێب و لێکۆڵینەوەی نووسیوە و دەیانی تریشی لە زمانەکانی عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی و فەرەنسییەوە وەرگێڕاوەتەسەر زمانی کوردی، کە بەشێک لەوانە شاکاری ئەدەبی جیھانیین.

ڕەوانبێژی لە ئەدەبی کوردی دا، کێشی شیعری کلاسیکیی کوردی، گەردەلوولی مەرگ، داغستانی من، ئەفسانەی سلاڤی، ئەگەر خۆر بمرێت و چیرۆکەکانی کریلۆڤ بەشێکن لە کتێبە نووسراو و وەرگێڕدراوەکانی عەزیز گەردی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ڕۆشنبیری بڵاوکردنەوەی پێشبینیی بورجەکانی لە میدیاکان ڕاگرت

وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی بڵاوکردنەوەی پێشبینیی بورجەکان کاریگەریی خراپ لەسەر کۆمەڵگا دروستبووە، بۆیە بڕیاردراوە بڵاوکردنەوەی پێشبینیی بورجەکان…
Total
0
Share