بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردووەتەوە، كەسێك بەهۆی بەركەوتنی بە تەزووی كارەبا گیانیلەدەستدا.
موقەدەم عەلی جەمال قەدوری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردووەتەوە، بەیانیی ئەمڕۆ هەینی لە گەڕەكی شێروانەی كەلار تەرمی ژنێکی لەدایكبووی 1986 هێنراوەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار بەهۆی بەركەوتنی كارەباوە گیانی لەدەستدابوو.
ڕاشیگەیاندووە، بە وتەی كەسوكارەكەی لە ماڵی خۆیان كارەبا گرتوویەتی و لە ئەنجامدا گیانیلەدەستداوە، لە ئێستادا پۆلیس دەستی بەلێكۆڵینەوەكانی كردووە.