ئەپڵ دروستكردنی ئایپاد دەباتە ڤێتنام

ئەپڵ دروستكردنی بەشێك لە ئامێرەكانی ئایپاد لە چین-ـەوە دەگوازێتەوە بۆ ڤێتنام.

بەهۆی كەرەنتین و گرفتی گواستنەوەوە، كۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكی بڕیاریدا دروستكردنی بەشێك لە ئامێرەكانی ئایپاد لە چین-ـەوە بباتە ڤێتنام و ترسی كەمبوونەوەی پارچەكانی پێكهێنەری ئامێرەكەی هەیە.

زانیارییەكە ماڵپەڕی “asia.nikkei” ئاشكرایكردووە و دەڵێت، “ئەو كەس و كۆمپانیایانەی پارچە و كەرەستەكانی ئایپاد دابیندەكەن، كۆمپانیای ئەپڵ داوایلێكردوون كەرەستەی ئەمباركراو زیادبكەن بۆ بەرگرتن لە كورتهێنانی پارچە و كەرەستەكان لە داهاتوودا”.

كردنەوەی لقێك لە ڤێتنام، بە هاوكاریی خوودی چین بووە و “asia.nikkei” ڕایگەیاند، كۆمپانیای بی وای دیی چینی یارمەتیی ئەپڵی داوە لە ڤێتنام كارگە بنیادبنێت و ژمارەیەك لە ئامێرەكانی ئایپاد لەوێ دروستبكات.

بابەتی پێشتر

دەتوانیت بە 300 یورۆ لە کامپ نو یاری بکەیت؟ نهێنییەکە ئاشکرایە

بابەتی دواتر

102 منداڵ خەوێندراون<br> شەپۆلێكی سكچوون و ڕشانەوە بڵاوبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share