پۆلیسی هەولێر 21 دەرۆزەكار دەستگیردەكات

بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، 21 دەرۆزەكار دەستگیركراون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر تێیدا هاتووە، لە هەڵمەتێكدا لە ناوچەی پیشەسازی باكوور و ناو شارۆچكەی عەنكاوە و بەردەم چێشتخانەكان و ترافیك لایت و شوێنە گشتییەكان و لە یەك ڕۆژدا 21 دەرۆزەكار دەستگیركراون كە 9 پیاو و 8 ئافرەت، 4 منداڵن و هاوڵاتییانیان نیگەرانكردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، سەرجەم دەرۆزەكارەكان بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی ماددە 390 لە یاسای سزادان ڕاگیران.

بابەتی پێشتر

دوای نۆ ساڵ ماڵئاوا مەدرید

بابەتی دواتر

هەسەدە 50 ئەندامی داعش ڕادەستی عێراق دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share