بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی فرۆشتنی 91 ئۆتۆمبێل ڕادەگەیەنێت كە لە گەراجی دەست بەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆیە و هەر كەس ئارەزووی كڕینی هەیە دەتوانێت بەشداربێت لە كڕینەوەیان لە زیادكردنێكی ئاشكرادا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی تێیدا هاتووە، پشت بەستن بە ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە ( 1 ) ی ساڵی 2016 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی 91 ئۆتۆمبیلی دەست بەسەرداگیراو دەفرۆشێت كە لە گەراجی دەست بەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەر كەسێك ئارەزووی كڕینی ئەم ئۆتۆمبیلانەی هەیە ، دەتوانێت بەشداربێت لە پرۆسەی زیادكردنی ئاشكرا ، بە ڕەچاوكردنی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە:-
1 – كەسی بەشداربوو دەبێت چەكی پەسەندكراو ئامادەبكات لە ڕۆژی زیادكرنی ئاشكراكەدا .
2 – كڕیار گشت خەرجییەكانی بڵاوكردنەوەی زیادكردنی ئاشكراكە دەگرێتە ئەستۆ.
3 – دەبێت كڕیار لە ماوەی 14 ڕۆژدا سەرجەم ئۆتۆمبیلەكان بە سكراب بە سێ پارچە بباتە دەرەوەی گەراجەكە و پاش تێپەربوونی ئەو ماوەیە ڕۆژانە بڕی یەك ملیۆن دینـــــار سزای دواكەوتنی لێوەردەگیرێت .
4 – پرۆسەی سكرابكردنی ئۆتۆمبیلەكان دەبێت لە لایەن كڕیارەوە ئەنجامبدرێت و لە 17ی 6ی 2022 دەستپێدەكات، تا وەكو 30ی 6ی 2022كۆتایی دێت و ڕۆژانە لە كاتژمێر8ی بەیانی تاوەكـو 6ی ئێوارە ڕێگەپێدراوە لەناو گەراجەكە ئەو كارەبكرێت
5 – پرۆسەی زیادكردنی ئاشكراكە لە 16ی 6ی 2022 لە كاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی لە گەراجی دەست بەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتيی هاتوچۆ لە ناوچەی پیشەسازيی سلێمانی ئەنجامدەدرێت.
تێبینی: پێشتر لە ڕۆژنامەكاندا بڵاوكراوەتەوە 1ی 6ی زیادكردنی ئاشكراكە بەڕێوەدەچێت، بەڵام گۆڕدرا بۆ 15ی ئەم مانگە.