دانیمارك قەرەبووكردنەوەی عێراقییە ئەشكەنجەدراوەكان هەڵدەوەشێنێتەوە

ساڵی 2018 دادگای پێداچوونەوە دانیمارك-ی پابەندكرد بە پێدانی قەرەبوو بە 18 كەسیان.

دادگای باڵای دانیمارك بڕیارێكی دادگای پێداچوونەوەی هەڵوەشاندەوە كە كۆپنهاگن پابەنددەكات بە پێدانی قەرەبوو بە 18 هاوڵاتیی مەدەنی كە لەمیانەی جەنگی عێراقدا ڕووبەڕووی ئەشكەنجەدان بوونەتەوە، لەمیانەی پڕۆسەیەكی هاوبەشی نێوان هێزە ئەمنییەكانی عێراق و سەربازانی دانیماركی.

پێشتر 23 عێراقی پەنایان بۆ دادگای دانیمارك برد پاش دەستگیركردن و ڕووبەڕووبوونەوەیان بە “ئەشكەنجە و مامەڵەی نامرۆیی” لەكاتی ئۆپراسیۆنی “بیابانی سەوز” لە ساڵی 2004دا لەناوچەی زوبێر-ی عێراقی، كە 10 كیلۆمەتر لە پارێزگای بەسڕەوە دوورە.

ساڵی 2018 دادگای پێداچوونەوە دەوڵەتی دانیمارك-ی پابەندكرد بە پێدانی قەرەبوو بە 18 كەسیان.

بەڵام دادگای باڵا بڕیارەكەی هەڵوەشاندەوە و ڕایگەیاند، وەزارەتی بەرگری پابەندنییە بە پێدانی قەرەبووەكە بەهۆی ئەوەی هێزەكانی دانیمارك لە كردەی ئەشكەنجەدانەكە تێوەنەگلاون و زانیارییان لەبارەیەوە نەبووە.

دادگاكە لە ڕاگەیەندراوێكدا وتی، “هێزەكانی دانیمارك هۆكارێكی بەردەستیان نەبوو.. بۆ زانینی ئەوەی عێراقییەكان ڕووبەڕووی ئەشكەنجە دەبنەوە”.

دادگاكەی پێشوو پێیوابوو سەربازانی دانیماركی “سەركەوتوونەبوون لە ڕێگریكردن لە كردەكانی ئەشكەنجەدان، ئەگەرچی بەشداریش نەبووبن تیایدا”.

ئاماژەی بەوەشكردبوو كە هێزەكانی وڵاتەكەیان زانیارییان هەبووە كە بەندكراوەكان لە بەردەم “هەڕەشەی ڕاستەقینە”ی ئەشكەنجەداندان لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە، بۆیە بڕیاریدا دانیمارك قەرەبوویان بكات بە بڕی 30 هەزار كرۆن (نزیكەی 4300 دۆلار) بۆ هەر یەكێكیان.

بابەتی پێشتر

پەیامێك لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتییەوە<br>پابەندین بە پاراستنی یەكڕیزیی هێزە سیاسییەكان

بابەتی دواتر

كار بۆ كەمكردنەوەی نرخی كارتی باڵانسی كۆمپانیاكان دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیاری لێخۆشبوون دەركرا

بڕیاری لێخۆشبوون و ئازادكردن بۆ توێژێكی سەربازی دەركرا. سابت محەمەد عەباسی وەزیری بەرگری عێراق، بە بۆنەی یادی دامەزراندنی…
Total
0
Share