لە هەرێمی کوردستان و عێراق پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.. لەهەندێک ناوچە دەگاتە 48 پلە

 

کەشناسیی عێراق و هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمایان ڕاگەیاندووە، بەپێی کەشناسیی هەرێم لە سبەینێوە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، عێراقیش ئاشکرایدەکات لەهەندێک ناوچە دەگاتە 48 پلە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش لە سبەینێوە بەرزدەبنەوە.

دەستەی کەشناسیی عێراق لەبارەی کەشوهەوای ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بۆ 48 پلە لە بەشێک لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاست بەرزدەبنەوە.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی فراكسیۆنی بەدر بۆ ئێستا: كاردانەوەمان بەرامبەر بە لەشكركێشیی توركیا دەبێت و ڕێگری لێدەكەین

بابەتی دواتر

بۆ جاری حەوتەم بە سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share