فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەچڕی بۆردومانی گوندی سگێرێ-ی سنووری قەزای ئامێدی دەکەن.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، لە کاتژمێر 9:30ی بەیانیی ئەمڕۆوە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند جارێک بۆردومانی گوندی سگێرێ-ی سنووری قەزای ئامێدییان کردووە.
شەوی ڕابردووش تورکیا دوو جاری دیکە هەمان گوندیان بۆردوومان کرد.
تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانی و مادییەکانی ئەو بۆردومانانە دیارنییە.