بە یارمەتیی هاوڕێ کوڕەکەی.. ژنێک بە بەرچاوی منداڵەکانییەوە هاوسەرەکەی دەکوژێت

ڕاگەیاندنەکانی میسر بڵاویانکردووەتەوە، لە پارێزگای جیزە بە یارمەتیی هاوڕێ کوڕەکەی و بە بەرچاوی منداڵەکانییەوە، ژنێک هاوسەرەکەی خۆی کوشتووە.

ژنەکە هاوسەرەکەی دەرمانخواردکردووە، کوشتوویەتی و پاشان لە بالکۆنی ماڵەکەیانەوە فڕێداوەتە خوارەوە.

ئەم کارەی بە یارمەتیی هاوڕێ کوڕەکەی و بە بەرچاوی منداڵەکانی خۆیەوە ئەنجامداوە.

برای قوربانییەکە بە پێگەی “ئەلقاهیرە24″ـی ڕاگەیاندووە، “ژنەکە چەقۆیەک و هەندێک کەلوپەلی ئەشکەنجەدانی کڕیوە، پاشان دەرمانی سڕکەری خستووەتە قاوەی هاوسەرەکەیەوە. پاش دەرکەوتنی کاریگەریی سڕکەرەکە، ژنەکە بە یارمەتیی هاوڕێ کوڕەکەی، بە زنجیر هاوسەرەکەی خۆی بەستووەتەوە، پاشان هەردووکیان بە کەتەر و چەقۆ لێیانداوە، تا کوشتوویانە و دواتر لە بالکۆنی ماڵەکەوە فڕێیانداوەتە خوارەوە”.

هەروەها منداڵەکانی ژنەکەش ئەم ڕووداوەیان بینیوە و لە ئێستادا بارودۆخێکی دەروونیی سەختیان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ملیۆنێک منداڵی ئەفغانی لەبەردەم مەترسی لەبرسامردندان

ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایدەکات، بەهۆی خراپیی خۆراکەوە نزیکەی یەک ملیۆن منداڵ لە ئەفغانستان مەترسیی مردنیان لەسەرە، نیوەی دانیشتووانەکەشی…
Total
0
Share