لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا 5 كەس بوونە قوربانی

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە سنووری قەزای شارەزوور دوو كەس گیانیان لەدەستدا و 3 كەسی دیكەش برینداربوون.

نەخۆشخانەی گشتیی شەهید ڕەئووف بەگ، بڵاویكردووەتەوە كاتژمێر 8:30خولەكی ئەمشەو بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە لە سنووری قەزای شارەزوور دوو كەس گیانیانلەدەستدا و 3 كەسی دیكەش برینداربوون.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوای ڕووداوەكە بریندارەكان گەیەندراونەتە بە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانە و چارەسەری سەرەتاییان بۆ كراوە و تەرمەكانیش ڕەوانەی پزیشكی دادیی سلێمانی كراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی یەکێتی بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران: ئامادەی کۆبوونەوەکەی سبەینێ بن لەپێناو بەدیهێنانی خواستەکانی گەلەکەمان

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیامێکی ئاراستەی ئەندامانی ئەنجومەنەکە کرد لەبارەی دانیشتنی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران،…
Total
0
Share