حكومەتی هەرێم ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی بڕە پارەیەك دەربڕی

حكومەتی هەرێم بڕی 356 ملیار دیناری بۆ چەند پڕۆژەیەكی ئاو لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان تەرخانكرد.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، لەبەر ڕۆشنایی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتییان و كەمكردنەوەی مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، پاراستنی ئاوی ژێرزەوی، پاراستنی بیرەكانی ئاوی خواردنەوە كەمكردنەوەی سیستمی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە بە تانكەرین، حكومەتی ھەرێم ڕەزامەندیدا لەسەر تەرخان و خەرجكردنی 356 ملیار و 674 ملیۆن و 144 هەزار دینار بەشێوەی نەختینە و قۆناغ.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەكان بۆ ساڵی 2022 بەم شێوەیە تەرخاندەكرێـت:-

یەكەم: چاكسازی لە هێڵەكانی گواستنەوەی ئاوی خواردنەوە لە هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، سۆران، دەوروبەری سلێمانی، دەوروبەری گەرمیان، كۆیە، ڕاپەرین، ئاوی دەوروبەری دهۆك، زاخۆ و ئاكرێ.

دووەم: چاكسازی لە عەمبارەكانی پڕۆژەكانی ئاو ( ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، ئاوی سۆران، ئاوی سلێمانی، ئاوی دەوروبەری سلێمانی، ئاوی هەڵەبجە، ئاوی دەوروبەری گەرمیان، ئاوی كۆیە، ئاوی ڕاپەرین، ئاوی دهۆك، ئاوی دەوروبەری دهۆك، ئاوی زاخۆ و ئاوی ئاكرێ).

سێیەم: دیزاین و دانانی سیستمی پێشكەوتووی سكادا و دروستكردنی پڕۆژەی ستراتیژیی وێستگەی پاڵاوتن بۆ ئاوی هەولێر، ئاوی سۆران، ئاوی دەوروبەری هەولێر، ئاوی سلێمانی، ئاوی دەوروبەری سلێمانی، ئاوی دەوروبەری گەرمیان، ئاوی كۆیە، ئاوی ڕاپەرین، ئاوی دھۆك، ئاوی دەوروبەری دھۆك، ئاوی كەلار و ئاوی زاخۆ.

چوارەم: دابینكردنی پێداویستییەكان بۆ چاككردنەوەی پڕۆژەكان بۆ ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، ئاوی دەوروبەری هەولێر، ئاوی سۆران، ئاوی دەوروبەری سلێمانی ، ئاوی كۆیە، ئاوی ڕاپەرین، ئاوی دەوروبەری دهۆك، ئاوی كەلار و ئاوی ئاكرێ.

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان: تا من سەرۆك بم نایەڵم سوید و فینلەندا بێنە ناتۆوە

بابەتی دواتر

ڕوونكردنەوە لەبارەی وشكەساڵی و دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتییان لەمساڵدا دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share